کازمى: باشترین په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان بنیات ناوه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مسته‌فا کازمی، سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق، له‌میانى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕایگه‌یاند، ساڵى ڕابردوویان به‌سه‌رکه‌وتنێکى گه‌وره به‌ڕێکردووه و راشیگه‌یاند:"باشترین په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان بنیات ناوه".
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 30ى کانونى یه‌که‌مى 2021، نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى مسته‌فا کازمی، سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق له‌باره‌ى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕاگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه، که، سه‌رۆکوه‌زیران ڕایگه‌یاندووه که ساڵ و نیوێکى کابینه‌که‌ى به سه‌رکه‌وتوویى به‌ڕێکردووه.
کازمى ئه‌وه‌شى راگه‌یاندووه که له‌ڕێگه‌ى ئه‌و چاکسازییه‌ى کابینه‌که‌ى ئه‌نجامیداوه توانیویه‌تى سه‌رکه‌وتنى گه‌وره به‌ده‌ستبهێنێت و پاره‌یه‌کى زۆر بۆ گه‌لى عێراق بگێڕێته‌وه، سه‌ره‌راى ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ى هاتووه‌ته به‌رده‌میان که گه‌وره‌ترینیان کۆرۆنا و دابه‌زینى نرخى نه‌وت بووه، به‌ڵام به‌و حاڵه‌شه‌وه 12 ملیار دۆلار له‌بانکى ناوه‌ندى وه‌ک پاشه‌که‌وت دانراوه.
کازمى باسى له‌وه‌شکردووه، توانیویه‌تى دۆخى هه‌رێمیى له‌به‌رژه‌وه‌ندى عێراق رێکبخاته‌وه و راو بۆچوونه‌کان له‌یه‌ک نزیک بکاته‌وه.
هاوکات سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیه‌کانیش له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان کازمى رایگه‌یاندووه که له‌دواى 2003 ه‌وه باشترین په‌یوه‌ندى حکومه‌تى عێراق له‌گه‌ڵ هه‌رێم کابینه‌که‌م بنیاتى ناوه.

