شەش شەقامی هەولێر بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێن
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند:" بەبۆنەی سەری ساڵی تازەوە لە کاتژمێر 7ی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی تاوەکو درەنگانی شەو چەند شەقامێکی هەولێر بە تەواوی بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێن".
ئەمڕۆ هەینی 31ی کانوونی یەکەمی 2021، فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، "سەرجەم شوفێران و هاووڵاتیانی شاری هەولێر ئاگاداردەکەینەوە، بەهۆی ئەگەری دروستبوونی قەرەباڵخی و کۆبوونەوەی خەڵک لە هەندێک شەقام و شوێنە گشتییەکان بەبۆنەی سەری ساڵی تازە، لە کاتژمێر 7ی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی تاوەکو درەنگانی شەو چەند شەقامێک بەتەواوی دادەخرێن بەڕووی شوفێراندا."
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، هاتووچۆکردن لەو شەقامانە تەنیا بەپیادە دەبێت و ئەم شەقامانە دەگرێتەوە:
- چوارڕیانی ئیسکان لەسەر شەقامی 60 مەترییەوە تاوەکو باخچەی برووسک.
- چوارڕیانی گەل بەرەو ناو بازاڕ.
- چوارڕیانی میدیا بەرەو ناوبازاڕ.
- چوارڕیانی پارێزگا بەرەو ناو بازاڕ
- کۆتایی شەقامی حەمرا.
- شەقامی 100مەتری ئەو بەشەی بەپێش فاملی مۆل دادەڕوات بۆ رێگەی شەقڵاوە، تەنها یەکساید دەگیرێت کە سایدی چوونە بۆڕێگای شەقڵاوە وە سایدی هاتن بۆلای رێگەی کۆیە کراوە دەبێت.

