کۆنگرەی نەتەوەیی: له باشور هەرچەند پێگەیەکی فیدراڵی دەستوریی هەیە بەڵام تا ئێستاش چارەنوسی ناوچە دابڕاوەکان نادیارە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان رایگهیاند:" لە باشوری کوردستان هەرچەند پێگەیەکی فیدراڵیی دەستوریی هەیە، بەڵام تا ئێستاش چارەنوسی ناوچە دابڕاوەکان نادیارە، هەروەها لە روی ئابورییەوە دۆخێکی نالەبار هەیەو خەڵک بە سەختی ژیان بەسەر دەبەن، هەرچەند لە عێراق هەڵبژاردنی گشتیی کرا، بەڵام هیچی لە دۆخەکە نەگۆڕی، عێراق لە ناو ئاڵۆزییەکی زۆردایەوە و پاشەڕۆژی نادیارە، ئەم بارودۆخە مەترسی بۆ سەر هەرێمی کوردستانیش لەگەڵ خۆی دێنێت".
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان له راگهیهندراوێكدا رایگهیاند، "ساڵی 2021 لە هەرچوار لای کوردستانەوە بە تێکۆشانێکی گەورە بەڕێکرا، لە باکوری کوردستان، هێرشی دەوڵەتی تورکیا لە ماوەی ساڵی ئەو ساڵەدا بێ پسانەوە بەردەوام بو، لەبەرامبەر ئەو ئەو هێرشە سەختانەدا، گەلی کوردستان، لە پێشەوە هێزەکانی گەریلا، هەروەها هەمو دینامیکەکانی گەل، بە قارەمانی و فیداکاریی بەرپەچی هێرشەکانیان دایەوە و نەیانهێشت تورکیا ئەنجامی هێرشەکانی بەدەستبێنێت، بەرخۆدانی ئەفسانەیی لە مەتینا و زاپ و ئاڤا شین مۆری خۆی لە ساڵدا، لە باکور لە هەمو مەیدانەکاندا بەرخۆدان بەردەوامە، ئەو بەرخۆدانەی ئەمڕۆ لە باکوری وڵات بەڕێوە دەچێت، لە زیندان و لە بواری سیاسی و گەریلاییدا، بەرخۆدانێکی پیرۆز و ئەفسانەییە".
ئاماژهی بهوهشكردوه، لە باشوری کوردستان هەرچەند پێگەیەکی فیدراڵیی دەستوریی هەیە، بەڵام تا ئێستاش چارەنوسی ناوچە دابڕاوەکان نادیارە، هەروەها لە روی ئابورییەوە دۆخێکی نالەبار هەیەو خەڵک بە سەختی ژیان بەسەر دەبەن، هەرچەند لە عێراق هەڵبژاردنی گشتیی کرا، بەڵام هیچی لە دۆخەکە نەگۆڕی، عێراق لە ناو ئاڵۆزییەکی زۆردایەوە و پاشەڕۆژی نادیارە، ئەم بارودۆخە مەترسی بۆ سەر هەرێمی کوردستانیش لەگەڵ خۆی دێنێت، لە لایەکی ترەوە داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا لە باشور رۆژ بەرۆژ فراوانتر دەبێت، لە هەمانکاتدا پێویستی زیاتر بە یەکڕیزیی هەیە، پێویستە بە هەستیاریی دۆخەکە بخوێنینەوەو تێکۆشان بەرامبەر داگیرکاریی بەهێزتر بکەین.
لهبارهی دۆخی رۆژئاڤای كوردستانیش دهڵێت، "10 ساڵە بە کردەوە پێگەیەک هەیە، ئەمە دەستکەوتێکی گەورەیە، پێویستە بە هەمو شێوەک بپارێزرێت و بە فەرمی بکرێت، رژێمی سوریا هەتا ئێستاش بۆ چارەسەرێکی دیموکراسی و ئاشتیانە ئامادە نییە، لە لایەکی ترەوە دەوڵەتی تورکیا لە هەڕەشەو هێرشەکانی بەردەوامە، هێزەکانی بەرگرییش بە هەمو شێوازێک لە ئامادەباشیدان، بەڕێوبەریی سیاسی و ئیداریی رۆئاڤاش لە ناو خەباتێکی دیپلۆماسیی بەرفراواندان، هەتا دێ لە ئاستی ناونەتەوەییدا زیاتر رۆژئاڤا قبوڵ دەکرێت. رۆژئارا پێویستی بە هەمو شێوازێکی هاوکاریی هەیە، پێویستە هەمو هێز و لایەنە کوردستانییەکان و دۆستانی دۆزی کوردستان، بۆ پاراستی رۆژاوا بەردەوام لە کارو چالاکیدا بن".

