فازل میرانی: وەزیر و سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمان گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە ئێمەی کوردستانی بەشداربین لە بەڕێوەبردنی عێراق

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

فازل میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیێنێت: "وەزیر و سەرۆککۆمار و جێگری سەرۆکی پەرلەمان گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە ئێمەی کوردستانی بەشداربین لە بەڕێوەبردنی عێراق، لە داڕشتنی سیاسەت و پرسی ئەمنی و دارایی عێراق، ئەگەر شەریک بین دەبێت وا بین، ئەگەر نا، چوار وەزیرمان هەبێت بێ دەسەڵات، لەجیاتی سەرۆککۆمارێک دوومان هەبێت بێ دەسەڵات، دەتوانن چی بۆ کوردستان بکەن؟ ئێمە ئەگەر شەریکی فیعلی بین، یەک کەسیش شەریک بێت، بەڵام بەبێ ئەو کەسە هیچ شتێک نەکرێت، ئێمە ئەوەمان دەوێت".

ماڵی شیعەکان کە پۆستی سەرۆکوەزیران لەوان دەبێت، بەسەر دوو بەرەدا دابەشبوون، کە بریتین لە رەوتی سەدر بە سەرۆکایەتیی موقتەدا سەدر کە براوەی یەکەمی هەڵبژاردنە و جەخت لەسەر حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی دەکاتەوە، لایەنی دووەمیش چوارچێوەی هاوئاهەنگییە کە کورسیی پێویستیان بەدەستنەهێناوە و جەخت لە حکومەتی گشتگیر و بەشداریی هەمووان دەکەنەوە.

رۆژی چوارشەممە 22-12-2021 شاندێکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوە و دەستپێشخەرییەکیان بۆ پێکهێنانی حکومەت خستەڕوو، تێیدا جەختیان لە پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر و زۆرینەی فراوان کردەوە، بە شێوەیەک کە نابێت هیچ لایەنێک ناچار بە ئۆپۆزیسیۆن بوون بکرێت، لایەنە سیاسییەکان ئازادبن لەوەی دەبنە ئۆپۆزیسیۆن یاخود نا؛ هاوکات کوردیش دەیەوێت لە عێراق هاوبەش بێت، نەک بەشدار.

بەپێی ماددەی 54ی دەستووری عێراق، دەبێت سەرۆککۆماری عێراق لە ماوەی 15 رۆژی دوای پەسندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، بە مەرسومێکی کۆماری داوای کۆبوونەوەی پەرلەمان بکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار