پەكەكە: لە سێ ناوچەی هەرێم سوپای توركیامان ناچار بە كشانەوە كردووە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پەكەكە رایگەیاند، لە سێ شوێنی هەرێمی كوردستان سوپای توركیایان ناچار بە كشانەوە كردووە.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە كە باڵی سەربازی پەكەكەیە رایگەیاند: دوای ئەوەی هێزەكانی ئەیالەتی زاپ لە ڕۆژانی هەشت ونۆو 12ی 2021 ئۆپەراسیۆنێكی شۆڕشگێڕییان دژی سوپای توركیا ئەنجامدا ، هاوكات لە گردی جیلۆیش چالاكییەكی بەهێزیان ئەنجامدا، لەو چالاكییانەدا سوپای توركیا گورزی قورسی بەركەوت،

هەپەگە ئاماژەی بەوەشكردووە بەمدواییە سوپای توركیا نەیتوانی لە گردی شەهید مونزور و گردی شەهید سەرخۆبوون و جیلۆی بچووك زۆر بمێنێتەوە و ناچاربوو بكشێتەوە.

ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە دەشڵێت: سوپای توركیا هەر لە وەرخەلێ و تابووری عەرەبەوە تێگەیشت كە لە زاپیش گورزی سەختی بەردەكەوێت، بۆیە ناچاربوو بكشێتەوە، سوپای توركیا كە لە زەمینەوە ناتوانێت هیچ بكات، پەنای بردووەتە هێرشی ئاسمانیی و دەیەوێت بە بۆردوومانكردنی هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا ئەنجام بەدەستبهێنێت، بەڵام ئەو بۆردوومانانەش بەتەواویی بێ ئەنجام بوو.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی هەپەگە ڕۆژانی 27 تا 30 كانوونی یەكەمی 2021 سوپای توركیا ناوچەكانی گردی ناوەەڕاست و گردی هەكاری لە مەتینا، گوندی سڵێ-ی قەندیل، دەوروبەری ئاوی لۆلان-ی خواكورك، ئەشكەوتی برینداران و كورەژەهرۆی زاپ و گۆڕەپانی مەرڤانۆس-ی ئاڤاشینی بە فڕۆكەی جەنگیی بۆردوومان كردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار