یەكگرتوو: ڕێزگرتن و پابەندبوون بە بەھا باڵاکانەوە ساڵ لە دوای ساڵ لاوازتر دەبن

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتوو رایگەیاند:"بەهۆی خراپی سیستمی دەسەڵات لەهەرێمی کوردستان تادێت لاساییکردنەوەی کوێرانەی داب و نەریتی نەخوازراو و نامۆ بە کلتور و شوناسی کورد ڕووی لە زیادبوونە، هەروەها "ساڵ لەدوای ساڵ پرسە گرنگەکانی وەک  سیستەمی سیاسی و دادپەروەری لاوازتر دەبن".

ئەمڕۆ شەممە 1ی كانوونی دووەمی 2022،  هادی عەلی  سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتوو لەپەیامێکدا ئاماژەی بەوەشكردوە، "ساڵانێکە لە وڵاتی ئێمە و لە زۆربەی وڵاتانی ناوچەکەدا، ساڵ دێت و ساڵ دەڕوات تەنھا ڕواڵەتەکانی ژیان گۆرانی بەسەردا دێت، بەڵام پرسە گرنگەکانی وەک سیستەمی سیاسی و دادپەروەری و ڕێزگرتن و پابەندبوون بە بەھا باڵاکانەوە ساڵ لە دوای ساڵ لاوازتر دەبن".

باسی لەوەشکردوە، "بەھۆی سیاسەتی نادروستی لایەنەکانی دەسەڵات و شکستی شێوازی حوکمڕانیان، ساڵ لە دوای  ساڵ گەندەڵی و پاشاگەردانی و بێئومێدبوون بە ئایندە و کاڵبوونەوەی ئینتیما بۆ گەل و نیشتیمان و لاساییکردنەوەی کوێرانەی داب و نەریتی نەخوازراو و نامۆ بە کلتور و شوناس و رەسەنایەتی گەل و نیشتیمان، مەخابن بە شێوەیەکی نائاسایی ڕوو لە زیادبوونە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار