پوتن: باوەڕم وایە 2022 ساڵی گۆڕانکاری ڕوو دەدات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی روسیا رایگەیاند:" لەساڵی 2022 دا باشترکردنی رەوشی ژیانی هاوڵاتیان دەکەینە کاری لەپێشینەی حکومەت و سەرەڕای ئاستەنگی، ململانێ و کێشەکانیش، بەڵام باوەڕم وایە 2022 ساڵی گۆڕانکاری ئەرێنی دەبێت".
ئەمڕۆ شەممە 1ی كانوونی دووەمی 2022، ڤلادیمێر پوتن لەپەیامێکدا بۆ هاوڵاتیانی وڵاتەکەی ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵی رابردودا وڵاتەکەیان روبەڕوی چەندین ئاستەنگی بووەتەوە بەڵام هاوڵاتیان توانیویانە بەشێوەیەکی گونجاو مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن، بۆیە باوەڕیانوایە ساڵی نوێ گۆڕانکاری گرنگ لە ژیانی خەڵکیدا دروست دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردوە، "هەموومان یەکگرتووین، هیوای گۆڕانکاری باشمان هەیە، بەڵام تێدەگەین لەوەی کە ناتوانرێت رووداو و ململانێکانی ساڵی رابردوو لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێدا لەیەکتر جیابکرێنەوە".
سەرۆکی روسیا پلانی حکومەتی وڵاتەکەی بۆ ساڵی 2022 ئاشکراکرد و وتی، باشترکردنی رەوشی ژیانی هاوڵاتیان ئەرکی لەپێشینەی دەوڵەت دەبێت.

