دوو شەممە موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەكرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ فەرمانی كردووە بۆ گەنجینە و خەزێنەكان بۆ ئامادەكردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی 2021 و دوو شەمە وەك یەكەم وەزارەتی تەندرسوتی مووچە وەردەگرێت

وه‌زاره‌تی دارایی، ئەوەشی خستووەتە ڕوو، بەهۆی ئەوەی سبەینێ پشووی ساڵانەی بانکەکانە، بۆیه تەنیا چەکی بانک دەدرێ و ڕۆژی دووشه‌ممه‌ مووچەی تەندروستی خەرج دەکرێ.

ئەمەش لەكاتێكدایە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاندبوو: "بەهۆی راگەیاندنی پشووەکانی سەری ساڵی زاینی، کە لە 25-12-2021 دەستپێدەکات تاوەکو 01-01-2022 دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی 2021 دەکەوێتە رێککەوتی 02-01-2022".

لە هەرێمی کوردستاندا یەک ملیۆن و 251 هەزار و 451 مووچە خۆر هەن، کە 751 هەزار و 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین؛ 242 هەزار و 269 کەسیان خانەنشینن. حکومەت بۆ پێدانی مووچە بێ لێبڕین مانگانە 895 ملیار دیناری پێویستە، کە ساڵانە 10 تریلیۆن و 740 ملیار دینار دەکات.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار