ئەمشەو لە هەولێر و سلێمانی 76 منداڵ لەدایك بوون

4 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حەسەن
لە ئەمشەودا لە پارێزگای هەولێر 57 منداڵ لەدایك بوون و لە پارێزگای سلێمانی 19منداڵ لەدایك بوون. پزیشكێكیش ئاماژە بەوە دەدات زۆربەی دایكان خۆیان ئەو شەوە هەڵدەبژێرن تا منداڵەكەیان لەو شەوەدا لەدایك ببن.
شلێر حەمە عەلی، پزیشكی ژنان و منداڵبوون، لە لێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت:" زۆربەی دایكان خۆیان بەمەبەست ئەو شەوە هەڵدەبژێرن بۆ لەدایك بونی منداڵەكانیان".
ئەم پزیشكە وتیشی:" زۆر دایك كە دێتە لامان دەیەوێت منداڵەكەی بەروارێكی لەدایك بونی جوانی هەبێت بۆیە شەوی یەكی یەك دیاریدەكات".
بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاماری لەدایکبووانی شەوی سەری ساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکەش لەشەوی سەری ساڵدا 43 منداڵ بە لەدایکبوونی ئاسایی و 14 منداڵیش بە نەشتەرگەری لەدایکبوون.
ئەمڕۆ شەممە 1 کانونی دووەمی 2022، لە بڵاوکراوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر ئاماری لەدایکبووانی شەوی سەری ساڵ بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، 23 کوڕ و 20 کچ بە لەدایکبوونی ئاسایی و 7 کوڕ و 7 کچیش بە نەشتەرگەری لەدایکبوون.
هەر بەپێی ئامارەکەی تەندروستی هەولێر بۆ شەوی سەری ساڵ، کۆی گشتی منداڵانی لەدایکبوو بریتی بووە لە 57 منداڵ لەناوەندی شاری هەولێر.
پێشووتر سیروان محەممەد، سەرۆكی دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان لەبارەی ئامارەکانی منداڵبوون رایگەیاندبوو، "بەهۆی قەیرانی دارایی و ناسەقامگیریی بارودۆخی سیاسی، رێژەی منداڵبوون لە كوردستان رووی لە دابەزینە، ئەگەر بارودۆخەكەش درێژە بكێشێ، ئەو دابەزینە لە داهاتوودا كاریگەری لەسەر هاوسەنگیی زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان دەبێ."
هاوكات لەسلێمانی لە 24 کاتژمێری ڕابردوو 19منداڵ لەدایک بوون
بە پی ئاماری نەخۆشخانەی منداڵبوون لە 24 سەعاتی ڕابردوو
73-سەردانی کردن هەبوو
32 -حاڵەت داغڵ کراوە
19منداڵ لەدایک بوون بەم شێوەی خوارەوە 12-ڕەگەزی نێر 7_ ڕەگەزی مێ 1- دووانە 13 حاڵەتیان بەسروشتی لەدایک بوون 6 حاڵەتیان بەنەشتەرگەری بوون.

