پهرلهمان کارو چالاکیهکانى ماوهى ساڵێکى بڵاودهکاتهوه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پەرلەمانی کوردستان ئاماری کار و چالاکییەکانی لە ساڵی 2021دا بڵاوکردەوە و رایگەیاند:" لە ساڵی 2021 دا پەرلەمان 32 دانیشتنی کردووە و 20 یاسای پەسندکردووە، کە 12یان پرۆژەیاسا، هەشتیان پێشنیازە یاسا بوون.
لە ئامارەکەی پەرلەمانی کوردستاندا هاتووە "لە ماوەی ساڵی 2021دا 12 بڕیاری پەرلەمانی دەرچوون، هەروەها هەشت فەرمانی سەرۆکایەتی دەرچوون، چوار راسپاردە ئاراستەی حکومەت کراون و لە دانیشتنەکانی پەرلەمان 12بابەتی گشتی خراونەتەڕوو و گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە له هەردوو وەرزی یاسادانانی ساڵی 2021دا.
هەر بەپێی ئەو ئامارەی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، لە ساڵی 2021دا 33 وەزیری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دانیشتنەکانی پەرلەمان ئامادەبوون و وەڵامی پەرلەمانتارانیان داوەتەوە و 117جاریش سەرۆکی دەستە و بەڕێوەبەرە گشتییەکان ئامادەی کۆبوونەوەی لیژنەکان بوون، هەروەها لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان 380 کۆبوونەوەیان کردووە کە زۆرترین کۆبوونەوە لیژنەی کاروباری یاسایی کردوویەتی کە 66 کۆبوونەوە بووە و کەمترینیش لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کردوویەتی کە 6 کۆبوونەوە بووە.
لە 3-1-2021 تاوەکو 22-12-2021 پەرلەمانی کوردستان 2 هەزار و 796 نووسراوی کردووە، 714 نووسراوی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بووە، وەڵامی 624 نووسراوی دراونەتەوە و 90 نووسراوی وەڵام نەدراونەتەوە.
پەرلەمانی کوردستان سێ هەزار و 109 نووسراوی ئاراستەی حکومەت کردووە و دوو هەزار و 610 نووسراویان وەڵامدراونەتەوە و 499 نووسراویان بێوەڵام ماونەتەوە.
هەروەها پەرلەمان پێنج نووسراوی ئاراستەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، سێ نووسراو بۆ ئەنجوومەنی دادوەری، 21 نووسراو بۆ دیوانی چاودێری دارایی، شەش نووسراو بۆ دەستەی دەستپاکی، سێ نووسراو بۆ دەستەی مافی مرۆڤ، دوو نووسراو بۆ کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، یەک نووسراو بۆ سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی، یەک نووسراو بۆ ئەنجوومەنی هەرێمی نەوت و گاز، دوو نووسراو بۆ سەندیکای پزیشکان، دوو نووسراو بۆ سەندیکای دەرمانسازان، یەک نووسراو بۆ سەندیکای پارێزەران و نووسراوێکیش بۆ رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی کراون.
هەروەها 242 نووسراو ئاراستەی نووسینگەکانی پەرلەمانی کوردستان و 151 نووسراویش ئاراستەی فراکسیۆنەکان کراون. لە بەرامبەردا سێ هەزار و 679 نووسراو ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کراون، کە سێ هەزار و 212 نووسراویان لە ناوخۆی پەرلەمان و 762 نووسراویش لە دەرەوەی پەرلەمان بوون.

