فڕۆکه‌ى تورکیا برادۆست بۆردومان ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

کەمێک لەمەوبەر لەلایەن فرۆکە جەنگەیەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆردومانی سنوری ناوچە شاخاویەکانی برادۆست دەکەن.  

بەپێی سەرچاوەیەکی خۆجێی سنورەکە  فڕۆکەی جەنگیدەوڵەتی تورک، بۆردومانی چەند ناوچەیەکی سنوری شارەدێی سیدەکانی سەر بەشارۆچکەی سۆران لە پارێزگای هەولێر دەکات.

بۆردومانە ماوەی نزیکەی نیو کاتژمێر دەبێت بەردەوامە و ناوچەکانی دەراوە، مغار، ‏بێشوار بۆردومان دەکەن لەسنوری برادۆست کە ناوچەی ئاوەدانین و نزیکن لە دانیشتوانی سنورەکە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی زاگرۆس سوپای تورک بە هۆی زەبری قورسی گەریلاوە ناچار بە پاشەکشەکرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار