عێراق؛ داهاتى مانگێکى نه‌وت حه‌وت ملیار دۆلار بووه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی نەوتی مانگی ڕابردوو (کانوونی یەکەمی)ی ئاشکراکرد "کە زیاترە لە حەوت ملیار دۆلار بووە".   

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمرۆ شەممە 1ی کانوونی دووەمی 2022 ڕایگەیاندووە، "لە مانگی 12ی 2021، 101 ملیۆن و 579 هەزار و 927 بەرمیل نەوت کە بەهاکەی حەوت ملیار و 37 ملیۆن دۆلار بووە هەناردەی دەرەوە کراوە".   

ئاماژەی بەوەشکردووە، "سێ ملیۆن و 277 هەزار بەرمیل هەناردە کراوە و تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوت لەو مانگەدا 72 دۆلار بووە".   

ھاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازارەکانی بۆرسەی جیهانیدا بە 75 دۆلار و 21 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، ''بەهۆی دەرکەوتنی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن بەشێوەیەکی مەترسیدارتر لەوەی پێشبینی دەکرا، بەهای نەوت  لە 71 دۆلار و 52 سەنتەوە لە رۆژی دوشەممە 20ی کانونی یەکەم، ئێستا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتوەتەوە 77 دۆلار و 75سەنت".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "سەرەڕای دابەزینی نەوت لە یەکەم رۆژی ساڵی 2022دا ، بەڵام لە ساڵی 2021دا بەهای نەوت گەورەترین گەشەی ساڵانەی بەخۆیەوە بینی کە لە 2016ەوە هاشێوەی نەبووە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار