دەستەی گەشتوگوزار: لەهەفتەیەکدا زیاتر لە 147 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێم

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" بۆ بەشداریکردن لەپشوەکانی سەری ساڵ و بەسەربردنی کاتێکی خۆش، لەهەفتەیەکدا زیاتر لە 147 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێم، لەو ژمارەیەش زۆرترین گەشتیار هاتوونەتە سنوری پارێزگای هەولێر.
نادر رۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، "بۆ بەشداریکردن لە پێشوازی سەری ساڵی 2022 و گەشتکردن بۆ شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان و بەسەر بردنی کاتێکی خۆش، لە ماوەی 7 رۆژ ، واتە لە 25 ی مانگ تاکو 31-12-2021 نزیکەی 147 هەزار گەشتیار هاتۆتە هەرێمی کوردستان".
بەگوێرەی ئامارەکەی دەستەی گەشتوگوزار هاتنی گەشتیاران بۆ پارێزگاکانی هەرێم بەم شێوە بووە:
هەولێر 76550 گەشتیار
سلێمانی 31614 گەشتیار
دهۆک 38734 گەشتیار
کۆی گشتی : 146898 گەشتیار
پێشووتر دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، مەزەندە دەکەن بۆ ئاهەنگی سەری ساڵ نزیکەی 300 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردبێت.

