لەهەرێم مامەڵەی ئەو هاوڵاتیانە راگیرا كە ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرنەگرتووە
4 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حەسەن
فەرمانگەی دادنوسی هەولێر بڕیاریدا بە ڕاگرتنی كاری ئەو هاوڵاتیانەی كە سەردانی فەرمانگەكە دەكەن و ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرنەگرتوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی كانوونی دووەمی 2022، فەرمانگەی دادنوسی هەولێر له نوسراوێكدا بڕیاریداوه وهك یهكهمین فهرمانگهی حكومهتی ههرێمی كوردستان مامەڵەی ئەو هاوڵاتیانەی رابگرێت، كە ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرنەگرتوە هاوكات هەر فەرمانبەرێک لەهەر پلەو پۆستێک بێت ئەگەرتا 1-1-2022 ڤاکسینی وەرنەگرتبێت، ناتوانێت پابەندبێت بەدەوامی فەرمی.
بەپێی نوسراوەكە كە بڵاوكراوەتەوە، لەدوای 1-1-2022 هیچ هاوڵاتییەک ناتوانێت سەردانی فەرمانگەکان بکات بەمەبەستی رایکردنی مامەڵەکانیان بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین و لە کاتی جێبەجێ نەکردنی ئەو بڕیارە، سەرۆک و بەرپرسی فەرمانگە روبەڕوی لێپێچینەوە دەبنهوه.
ئەمەش لەكاتێكدایە بە پێی بڕیارێک کە لە وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەرچووە: "هەر فەرمانبەرێک لە هەر پلە و پۆستێکدا بێت، ئەگەر تاوەکو 1-1-2022 ڤاکسینی وەرنەگرتبێت، ناتوانێت پابەندبێت بە دەوامی فەرمی"ە وە.
