هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستگیركردنی سێ چەكداری داعشی لەنزیك هەولێر راگەیاند
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش ئاشكرایكرد، هێزەكانی دژە تیرۆری عێراق، سێ چەكداری داعشیان لە نزیك شاری هەولێر دەستگیركردووە.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە تویتێكدا رایگەیاند: شەوی رابردوودژە تیرۆری عێراق، ئۆپەراسیۆنێكیان لە نزیك هەولێر ئەنجامداوە و سێ چەكداری سەر بە داعش دەستگیركراون.
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئەوەشی خستووەتەڕوو: ئەم ئۆپەراسیۆنانە، دڵنیایییە كە داعش ناتوانێت زیان بە خەڵكی عێراق بگەیەنێت. بەگوێرەی نوێترین ئامار، كە رۆژی 26-12-2021 وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرایكرد، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو 31-11-2021، واتە لەماوەی 11 مانگدا چەكدارانی داعش 229 كردەی تیرۆریستییان لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە، لە ئەنجامدا 356 شەهید، 480 بریندار و 33 رفێندراو هەبوون
بابهتی پهیوهندیدار
