وه‌زاره‌تی دارایی: ئه‌مڕۆ مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لیواكان دابه‌ش ده‌كرێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردووی فه‌رمانبه‌ران و بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه مووچه‌ی وه‌زاره‌تێكی تر دابه‌ش ده‌كرێت.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم، بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3ی كانوونی دووه‌می 2022، مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لیواكانی سه‌ر به‌و وه‌زاره‌ته دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه رۆژی یه‌كشه‌ممه 2ی كانوونی دووه‌می 2022، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2021 ده‌ستیپێكرد و یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت ته‌ندروستی وه‌ریگرتووه.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
