ئێران 125 کەس وەک تۆمەتبار لە کوشتنی قاسم سولەیمانیدا دیاریدەكات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
یاریدەدەری سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگەیاند:" 125 کەسمان وەک تۆمەتبار و گومانلێکراو لە دۆسیەی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران دیاریکردوە و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ئەمریکاش لەسەروی لیستەکە دایە".
ئەمڕۆ دووشەممە 3ی كانوونی دووەمی 2022، کازم غەریب ئابادی، یاریدەدەری سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران لەلێدوانێکدا رایگەیاند:" تاران 125 کەسی وەک تۆمەتبار و گومانلێکراو لەدۆسیەی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران دیاریکردوە و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ئەمریکاش لەسەروی لیستەکە دایە.
کازم غەریب ئابادی، باسی لەوەشکردوە، ئامانجی ئێران لەئامادەکردنی ئەو لیستە بونی هاوکارییە لەگەڵ عێراق بەوهۆکارەی روداوەکە لەو وڵاتەدا رویداوە، بۆ ئەوەی سەرجەم تۆمەتبار و گومانلێکراوانی کوژرانی قاسم سولەیمانی رادەستی دادگا و دادپەروەری بکرێن.
یاریدەدەری سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران جەختی لەوەشكردۆتەوە:" دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ئەمریکا لەسەروی لیستی وڵاتەکەیان دایە لەم دۆسییەدا، چونکە ئەو لەلێدوانێکدا دانیناوە کە "ئەم کردەوە تیرۆرستیە بەفەرمانی ئەو کراوە و وەک شانازییەک بۆ خۆی باسی کرد، ئەو وتارەشی دەبێتە بەڵگەیەک لە دادگای نێودەوڵەتی، ئەم تاوانەش لەکاتێکدایە شەهید حاجی قاسم یەکێک بوە لە سەرکردەکانی روبەڕوبونەوەی تیرۆر لە ناوچەکەدا".
ئهمڕۆ ساڵیادى كوشتنى قاسم سولهیمانىو ئهبو مههدى موههندیسه كه لهلایهن ئهمریكاوه كوژران، بهو هۆیهشهوه له 15 پارێزگاى عێراق پشوو ڕاگهیهندراوهو ماوهى دوو ساڵیشه گروپه چهكدارهكانى حهشدى شهعبى ههڕهشهى تۆڵهكردنهوه لهئهمریكا دهكهن.
