تەرمی ئەندامێكی پێشووی یەپەگە لە شوقەیەكدا لەهەولێر دۆزرایەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

تەرمی چالاكوانێكی خەڵكی ڕۆژھەڵاتی كوردستان لە شوققەكەیدا لە شاری هەولێر دۆزرایەوە، شوێنەواری ئەشكەنجە بەسەر جەستەیەوە بووە.

میدیای پەكەكە بڵاویكردەوە: ڕۆژی 31ـی 12ـی 2021 تەرمی چالاكوانێكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە شوققەكەیدا لە شاری هەولێر دۆزراوەتەوە.

وەك میدیای پەكەكە دەڵێت: ئەو چالاكوانە ناوی ئەحمەد بێخەم بووە و ناسراوە بە هەڤاڵ كەژوان و خەڵكی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و لە هەولێر نیشتەجێبووە.

سەرچاوەیەكی نزیك لە خانەوادەی ئەو چالاكوانە بە میدیای پەكەكەی وتووە:بەردەوام لەلایەن كەسوكارەكەیەوە پەیوەندیی پێوە كراوە، بەڵام وەڵامی نەداوەتەوە، دوای دوو ڕۆژ لەلایەن پۆلیسەوە پەیوەندی بە خانەوادەیەكەوە كراوە و هەواڵی كوژرانیان پێ ڕاگەیەندراوە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی خستووەتەڕوو: شوێنەواری ئەشكەنجەدان بەسەر جەستەی كوژراوەكەوە بووە و جەستەی شین بووەتەوە و گومان دەكرێت لەژێر ئەشكەنجەدا گیانی لەدەستدابێت، تەرمەكەشی لە قەڵادزێ بەخاكسپێردراوە.

وەك كەسوكارەكەی دەڵێن: هێزە ئەمنییەكان پێیان وتوون دوای 20 ڕۆژی دیكە وردەكاریی گیان لەدەستدانی ئەو چالاكوانەیان پێ ڕادەگەیەنن. میدیای پەكەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە: ئەحمەد بێخەم، یەكێك بووە لەو كەسانەی لەكاتی شەڕی كۆبانێ، چووەتە ڕۆژئاوای كوردستان و لە ڕیزەكانی یەپەگەدا جەنگاوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار