وەزارەتی دارایی: سبەینێ وەزارەتی دارایی و یەکەی 70 و 80 مووچە وەردەگرن

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند:" سبەینێ وەزارەتی دارایی و یەکەی 70 و 80ـی پێشمەرگە موچە وەردەگرن".

ئەمڕۆ دووشەممە 3ی كانوونی دووەمی 2022،  وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، سبەینێ سێشەممە موچەی وەزارەتی دارایی و یەکەی 70 و 80ـی پێشمەرگە بۆ مانگی کانونی یەکەمی ساڵی 2021 دابەشدەکرێت.

23ی مانگی رابردو وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، بەهۆی ڕاگەیاندنی پشوەکانی سەری ساڵی زاینی کە لە 2021/12/25 دەست پێدەکات تا 2022/1/1، دابەشکردنی موچەی مانگی 12 دەکەوێتە ڕێکەوتی 2022/1/2 و بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکات.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار