قائیمقامیه‌تی سلێمانی: له مانگێکدا زیاتر له سێ ملیۆن دینار غرامه له هاوڵاتیان وه‌رگیراوه‌و ده‌خرێته سه‌ر داهاتى گشتى
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند:" له مانگێکدا زیاتر له سێ ملیۆن و پێنجسه‌د و بیست و پێنج هه‌زار دینار غه‌رامه‌ی سه‌رپێچیكاران كراوه به‌پێی یاساش ده‌خرێته‌وه سه‌رداهاتی گشتی.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری كاروچالاكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی بڵاوكرده‌وه كه 7.498 (حه‌وت هه‌زار و چوارسه‌د و نه‌وه‌د و هه‌شت) سه‌ردانیان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان ئه‌نجامداوه، له‌و به‌سه‌ركردنه‌وانه‌شیاندا 551 (پێنجسه‌د و په‌نجاو یه‌ك) پسوڵه‌ی سه‌رپێچییان بۆ شوێنه‌كان تۆماركردوه، به‌شێكی زۆری سه‌رپێچییه‌كانیش كه‌مته‌رخه‌می خاوه‌نی شوێنه‌كان بون، نه‌ك چاوچنۆكی به‌ده‌ستهێنانی پاره به‌شێوه‌ی نایاسایی هه‌روه‌ها 654 (شه‌شسه‌د و په‌نجاو چوار) شوێنیشیان ئاگاداركردوه‌ته‌وه كه پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن بن.
له‌ئاماره‌كه‌دا هاتوه، به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و مه‌رجه‌كانی دیكه‌ی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی 74 (حه‌فتا و چوار) شوێنیان داخستوه، هه‌روه‌ها 19 (نۆزده) شوێنیشیان روبه‌ڕوی دادگا كردوه‌ته‌وه.
ئاماره‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه، به‌هۆی دوباركردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به بڕێك پاره غرامه‌ی خاوه‌ن شوێنه‌كان كراوه، كه بڕه‌كه‌ی له‌مانگی (كانونی دوه‌م/12)ی 2021 بریتییه له 33.525.000 (سی و سێ ملیۆن و پێنجسه‌د و بیست و پێنج هه‌زار) دیناره و به‌پێی یاساش ده‌خرێته‌وه سه‌رداهاتی گشتی.

