هەدەپە سەرۆك شارەوانییەكی ئامەد دووردەخاتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هەدەپە رایگەیاند، بە مەبەستی دوورخستنەوەی لە هەدەپە بە شێوەیەكی یەكجاری، هاوسەرۆكی شارەوانیی شارۆچكەی گیلی سەر بە پارێزگای ئامەدی رەوانەی ئەنجوومەنی دسپلینی ناوەندیی هەدەپەی ئەنقەرە كردووە.

پارتی دیموكراتی گەلان "هەدەپە" لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند: مستەفا ئاككول، هاوسەرۆكی شارەوانیی گیل-ی ئامەد، بە پێچەوانەی سیاسەتەكانی پارتەكەمان و پرەنسیپەكانی ئیدارەی خۆجێیی هەڵسوڕاوە و قسەی كردووە.

هەدەپە وتیشی: بەو هۆیەوە بۆئەوەی بە مسۆگەری لە هەدەپە دووربخرێتەوە رەوانەی ئەنجوومەنی دسپلینی ناوەندیی هەدەپە كراوە. لە راگەیەندراوەكەیدا هەدەپە دەشڵێت: دوای كۆتاییهاتنی ئەو قۆناغەی ئەنجوومەنی دسپلینی ناوەندیی هەدەپە لەبارەی مستەفا ئاككول بەڕێوەیدەبات، وردەكاری و ئەنجامەكانی بۆ رای گشتی ئاشكرا دەكەین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار