کۆبوونەوەکەی پارتی و یەکێتی دواخرا

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بڕیاربوو ئەمڕۆ هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی کۆببنەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخرا.
لەکۆبوونەوە دا هەردو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و یەکدەنگی کورد دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەکۆبوونەوەکەدا دانیشتنی رۆژی یەکشەممەی پەرلەمان نوێی عێراق و کاندیدی کورد بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار تاوتوێ دەکرێن.
بەگوێرەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان کە تائێستا لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە پەسەند نەکراوە، کورد 63 کورسی لە 329 کورسییەکەی پەرلەمانی عێراق بەدەستهێناوە، لەو رێژەیەش پارتی دیموکراتی کوردستان 31 کورسی و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان 18 کورسی بەدەستهێناوە.

بابهتی پهیوهندیدار
