بنکەی عەین ئەسەد بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرچاوەیەکی ئەمنیی ڕایگەیاند:"بەیانی ئەمڕۆ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکراوەتە سەر بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، کە هێزەکانی هاوپەیمانانی لێ جێگیرکراون".
ئەمڕۆ سێشەممە 4 کانونی دووەمی 2022،، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان’درۆن’ـێ بۆمبڕێژکراو بەیانی ئەمڕۆ هێرشکراوەتە سەر بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق.
سەرچاوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی بنکەکە هەردوو درۆنەکەی بە ئاسمانەوە تێکشکاندووە.
بنکەی عەین ئەسەد دەکەوێتە پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق و هێزەکانی ئەمریکای تێدا جێگیربوون، ڕۆژی ١٩ی ١٢ی ٢٠٢١ وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند، هاوپەیمانان لە چوارچێوەی کشانەوەیان لە عێراق، کەلوپەلەکانی بنکەکەیان ڕادەستی سوپای عێراق کردووە.
ئەوە لەکاتێکدایە، دوێنێش بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایەسەر بنکەی سەربازیی (فکتۆریا)ی هێزەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، کە هاوکات بوو لەگەڵ ساڵیادی كوژرانی قاسم سولهیمانی، فهرماندهی فهیلهقی قودسی سوپای پاسداران، کە سێی کانونی دووەمی 2020 لەئۆپەراسیۆنێکدا لەلایەن ئەمریکاوە لەنزیک فرۆکەخانەی نێودەوڵەوتی بەغدا کرایە ئامانج و کوژرا.
هاوکات پێشتریش ئەوە ڕاگەیەندرا، کە هێزی شەڕکەری ئەمریکا لە بنکەکە کشاونەتەوە و تەنها ڕاوێژکارانی سەربازیی تێدا ماونەتەوە.

