وەزارەتی دارایی: سبەینێ‌ موچه‌ی وەزارەتی ناوخۆ و ره‌گه‌زنامه‌ دابەشدەکرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:" سبەینێ‌ چوارشه‌ممه‌ موچه‌ی وەزارەتی ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ دابەشدەکرێت".

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، سبەینێ‌ چوارشه‌ممه‌ موچه‌ی وەزارەتی ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ (پاسپۆرت، نشینگه‌، كارتی زانیاری، ره‌گه‌زنامه‌ و باری شارستانی) بۆ مانگی کانونی یەکەمی ساڵی 2021 دابەشدەکرێت.

23ی مانگی رابردو وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، بەهۆی ڕاگەیاندنی پشوەکانی سەری ساڵی زاینی کە لە 2021/12/25 دەست پێدەکات تا 2022/1/1، دابەشکردنی موچەی مانگی 12 دەکەوێتە ڕێکەوتی 2022/1/2 و بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار