لە دەروازەی گومرگی خابوور 30 کارمەند و فەرمانبەر دەستگیر ده‌کرێن

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە دەروازەی سنووریی گومرگی خابوور بە تۆمەتی ئاسانکاریکردن بۆ قاچاخچییەکان بۆ بە قاچاخبردنی دەرمان، جگەرە، مۆبایل و کاڵای دیکە, 30 کارمەند و فەرمانبەر دەستگیرکران. 

ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر راسپاردەی داواکاری گشتی شارۆچكەی سلۆپی لە چوار پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان بەڕێوەچووە و پارێزگای شرناخ ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکە بوو. 

لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا تیمەکانی پۆلیس لە پارێزگاکانی شرناخ و روهای باکووری کوردستان و سامسوون و عوسمانییەی تورکیا هەڵیانکوتایە سەر چەندین ناونیشان. 

لە دەروازەی سنووریی گومرگی خابوور بە تۆمەتی ئاسانکاریکردن بۆ قاچاخچییەکان بۆ بە قاچاخبردنی دەرمان، جگەرە، مۆبایل و کاڵای دیکە, 30 کارمەند و فەرمانبەر دەستگیرکران. 

کارمەندە دەستگیرکراوەکانی دەروازەی خابوور بردراون بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار