نێردەی ئەمریکا لە رۆژئاڤا: دەروازەی سێمالکا ده‌که‌ینه‌وه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

جێگری نێردەی ئەمریکای بۆ سوریا ڕایگەیاند:" کار دەکەن بۆ ئەوەی دەروازەی سێمالکا لەنێوان هەرێمی کوردستان و رۆژئاڤا جارێکی دیکە بەڕوی هاتوچۆ و جوڵەی بازرگانیدا بکرێتەوە".

ئەمڕۆ سێشەممە 4 کانونی دووەمی 2022، جێگری نێردەی ئەمریکای بۆ سوریا لەگەڵ ئیدارەی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کۆبوەوە و رایگەیاند، کار دەکەن بۆ ئەوەی جارێکی دیکە دەروازەی سێمالکا لەنێوان هەرێمی کوردستان و رۆژئاڤا بەڕوی هاتوچۆ و جوڵەی بازرگانیدا بکرێتەوە.

ماتیو بیرل،  ئاماژەی بەوەشکرد، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەمێنێتەوە بۆ بەردەوامیدان بە شەڕی تیرۆر و پشتیوانیش لە سەقامگیری و پەرەپێدانی ئابوری ناوچەکە دەکەن.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار