جارێكی دیكە بنکەیەکی سەربازیی لە بەغداد کرایە ئامانج

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کەمێک لەمەوبەر ئاژانسی ڕۆیتەرز لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی کانوونی دووەمی 2022، موشەکێک لە جۆری کاتیوشا بنکەیەکی سەربازیی لە بەغداد کردە ئامانج.
ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی کانوونی دووەمی 2022، جارێکی دیکە موشەکێک ئاڕاستەی یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی بەغدا کرا، ئەمەش دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بە چەند جۆری جیاواز هێرشی ئاسمانی کرایە سەر بنکە سەربازییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە بەإدای پایتەخت.''
موشەکەکە، لە جۆری کاتیوشا بووە و بنکەیەکی سەربازیی لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدادی کردۆتە ئامانج.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لەسەر زاری بەرپرسانی سوپای عێراقەوە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە، ''موشەکەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.''

بابهتی پهیوهندیدار
