به‌رهه‌م ساڵح تاکه کاندیده بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمار
راوێژکارێکى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى بۆ هاوڵاتی:

4 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
راوێژکارێکى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که حزبه‌که‌ى له‌کۆبوونه‌وه‌ى مه‌کته‌بى سیاسى له‌پارێزگاى که‌رکوک بڕیارى کۆتایی له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆک کۆمار داوه‌و تاکه کاندید به‌رهه‌م ساڵح ده‌بێت.
بڕیاره 9ى کانونى دووه‌مى 2022 یه‌که‌م دانیشتنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجامبدرێت و دواتر هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆک کۆمار بکرێت.
به‌رهه‌م ساڵح وه‌ک کاندیدى یه‌کێتى که له‌ساڵى 2018 له‌خولى چواره‌مى په‌رله‌مانى عێراق بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمار خۆى کاندید کرد، له‌به‌رانبه‌ردا پارتى دیموکراتى کوردستان فوئاد حوسێن-یان کاندید کرد، دواتر به‌رهه‌م ساڵح ده‌نگى زۆرینه‌ى هێنا.
رێزان شێخ دلێر، راوێژکارى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتی وت:» یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان ته‌نها تاکه کاندیدى بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمار به‌رهه‌م ساڵح ده‌بێت و هه‌ر لایه‌نێک رازى ده‌بێت با بێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌کێتى بکات و هه‌ر لایه‌نێکیش رازى نابێت هه‌ر سه‌رچاو».
ناوبراو له‌باره‌ى خۆ کاندیدکردنى مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى یه‌کێتى وتى:» ئه‌وه هه‌ر قسه‌یه، سه‌رۆکى یه‌کێتى کاک بافڵ تاڵه‌بانى تاکه کاندیدى به ره‌سمى راگه‌یاندووه‌و له کۆبوونه‌وه‌ى مه‌کته‌بى سیاسى له‌که‌رکوک ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه».
به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، به‌رهه‌م ساڵح که‌وتووەته په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ چه‌ند کوتله‌یه‌کى په‌رله‌مانى تامتمانهى پێبده‌نه‌وه بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمار.
سه‌رچاوه‌یه‌کى نزیک له به‌رهه‌م ساڵح بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى ئاشکراکرد هه‌ریه‌ک لهکوتلهکهى محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق و کوتله‌ى سائیروونى موقته‌دا سه‌درو چه‌ندین کوتله‌ى دیکه پاڵپشتى کاندیدکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح ده‌که‌ن.
هاوکات، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که‌ئه‌مریکا و ئێران له‌گه‌ڵ کاندیدکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح-ن بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمار.

