نوخشه ناسیح بۆ هاوڵاتی: شه‌ڵڵا هه‌ڵه‌بجه هه‌ر قه‌زاکه‌ى جاران بوایه

4 ساڵ لەمەوپێش
مەزهەر كەریم
قایمقامى ناوه‌ندى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ئاماژه به‌وه ده‌دات ئه‌گه‌ر ساڵانه حکومه‌تى هه‌رێم دوو تا سێ ملیار دیناریان بۆ ته‌رخان بکردنایه ئێستا هه‌ڵه‌بجه که‌موکوڕییه‌کانى چاره‌سه‌ر ده‌بوو، ده‌شڵێت:» ئه‌گه‌ر بمانزانیایه به‌م شێوه‌یه ده‌بین به به‌پارێزگا ده‌موت شه‌ڵا هه‌ر قه‌زاکه‌ى جاران بوینایه«.
نوخشه ناسیح، قایمقامى ناوه‌ندى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو که« بۆ لێدانى بیرێک له‌هه‌ڵه‌بجه رهزامهندییهکهى ده‌چێته‌وه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران».
قایمقامى ناوه‌ندى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه وتیشی:"بێگومان ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دروستبوونیه‌وه له‌سه‌ر خوێنى شه‌هیدان بووه به‌پارێزگا وه‌ک سمبولێک دروستبووه راسته له‌ڕووى ستانداردی بوون به‌پارێزگابوون‌و ژماره‌ى دانیشتوانه‌وه 140 هه‌زار که‌سه، به‌ڵام له‌ڕووى جوگرافیاوه رووبه‌رێکى به‌رفراوانمان هه‌یه دوو مه‌رزمان هه‌یه، هه‌قى ئه‌و مه‌رگ‌و کاره‌سات‌و شه‌هیدانه‌ى هه‌ڵه‌بجه داویه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا هه‌ڵه‌بجه بکات به‌پارێزگا".

