پارتی و یهكێتی: پێویستە ههڵبژاردن لهوادهی خۆیدا بكرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پارتی و یهكێتی ئەمڕۆ كۆبونەوە و رایانگەیاند:" كه پێویستە ههڵبژاردن لهوادهی خۆیدا بكرێت".
ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی كانوونی دووهمی 2022، لیژنەی هاوبەشی پارتی و یەکێتی لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکەش راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، هەردوولا هاوڕان هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا بکرێت.
لە راگەیەندراوەکەی پارتی و یەکێتی هاتووە: "لە چوارچێوەی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی یهكێتی و پارتی ئەمڕۆ 5ی کانوونی دووەمی 2020 شاندیکی تایبەتی یەکێتی و پارتی لەسەر پرسی دەستوور و هەڵبژاردن و کۆمسیۆن، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە".
ئهوهش هاتووه: هەردوولا هاوڕابوون ک پێویستە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا بکرێت و ئامادەسازیی نیشتمانی پێویست بکرێت و تێگەیشتنی ھاوبەش لەسەر میکانیزمە یاسایی و سیاسییەکان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن ھەبێت.

