نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی حەشدی شەعبی کرد

4 ساڵ لەمەوپێش
سەرۆكی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی کرد
ئه‌مڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/١/٥ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی لە فالح ئه‌لفەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كرد.
لە دیدارێکدا دوایین پێشهاته‌کانی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق، گفتوگۆ و هه‌وڵی لایه‌نه‌کان بۆ ئه‌نجامدانی یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان تاوتوێ کران و بیروڕایان ده‌رباره‌ی پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی فیدرالیی عیراق گۆڕییه‌وه.
بەپێی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا دوایین پێشهاته‌کانی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق، گفتوگۆ و هه‌وڵی لایه‌نه‌کان بۆ ئه‌نجامدانی یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان تاوتوێ کران.
هەروەها لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، بیروڕایان ده‌رباره‌ی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی فیدراڵیی عیراق گۆڕیوەتەوە

