مەلا بەختیار: خه‌ڵك كرده‌وه‌ی ده‌وێت نه‌ك قسه‌ی بریقه‌دار

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییەکانی یه‌كێتی ده‌ڵێت:" خه‌ڵك كرده‌وه‌ی ده‌وێت نه‌ك قسه‌ی بریقه‌دار".
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی رێكخراوه دیموكراتییه‌كانی گه‌رمیانی حزبه‌كه‌ی، مەلا بەختیار، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییەکانی یه‌كێتی وتی: "ئەركتانە لەجەوهەرو ستراتیجی ئەم سەردەمە تێبگەن، لەناو ئەم سەردەمەشدا، گرنگتر ئەوەیە تێبگەن بزوتنەوەی مەدەنی لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەعیراقدا گەیشتوه‌تە كوێ".
لەو دیدارەی ناوەندی رێكخراوە دیموكراتییەكانی گەرمیان، مەلا بەختیار، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: "سەرەڕای ئەوەی دەستكەوتێكی زۆرمان بەدەستهێناوە، كەلتورێكی ئێجگار جوانمان لەسەر مەدەنییەت، مافی ژن و عەلمانییەت هەیە و لەو خەباتە مەدەنی، پیشەیی و عەلمانییەدا، هیچ حزبێك ناتوانێت شان لەشانی یەكێتی نیشتمانی بدات".
جەختیشیكردەوە: ئێستا رێكخراوی دیموكراسی لە عیراقدا، ئەركە دیموكراسییەكەی و پیشەییەكانی چییە، ئەركەكانی بەرامبەر مافەكانی ژن، خەباتی مەدەنی، خەبات لەبەرامبەر شیعە، سوننە، لەبەرامبەر پاشماوەكانی بیری نەتەوەیی عەرەبی، كە شۆڤێنییەت تا ئێستا بەسەریدا زاڵە، خەباتی مەدەنی لەبەرامبەر جێبەجێكردن و نەكردنی دەستورو مادەی 140، هەموو ئەمانە ئەركێكی گرنگی خەباتی مەدەنی‌و كۆمەڵایەتی و سیاسی، نەتەوەیی و كوردستانی ئێمەیە، كە بەشی زۆری دەكەوێتە ئەستۆ و سەرشانی رێكخراوە دیموكراتییەكان.
وتیشی: "چین و توێژەكانیش، هەڵوێستی چاكسازی پیشەییان دەوێ، نەك كاری تیۆری پەتی، بۆ نمونە رێگەی كەلار-دەربەندیخان، 11 ساڵە تەواو نەكراوە، لەزەمانی دەرەبەگایەتیدا، بەبڕیاری سەرۆك هۆزێك بە بێگاری بەچەند ساڵێك جادەی وا دەكرا، بۆیە خەڵك كردەوەی دەوێ نەك قسەی بریقەدار".

