ئەمریكا: بە ئێرانمان وتووە دەبێت هێزەكانمان لەعێراق پارێزراو بن

"ئەو هێرشانەی دەكرێن لەچوارچێوەی ساڵیادی كوژرانی قاسم سولەیمانیدایە"

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا هەڕەشەی ئەوە دەكات وڵاتەكەی ئامادەیە وەڵامی هێرشەكانی سەر هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بداتەوە، دەشڵێت ئەو هێرشانەی دەكرێتە سەر بنكە سەربازیەكانی هاوپەیمانان لەچوارچێوەی ساڵیادی كوژرانی قاسم سلێمانیدایە و بە ئێرانیان وتووە دەبێت هێزەكانیان پارێزراوبن.

جۆن كێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) بەیاننامەیەكی لەبارەی هێرشە موشەكیی و درۆنییەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی سەر هێزەكانی ئەمریكا لە بەغدا و ئەنبار بڵاوكردەوە. جۆن كێربی ڕایگەیاند: ئەو هێرشە چڕكراوەی ئەم دواییە بۆ سەر بنكەكانی ئەمریكا، بەستراوە بە ساڵیادی كوژرانی قاسم سلێمانی، ئێمە بە ئێرانمان وتووە كە پێویستە سەربازەكانمان پارێزراو بن.

وتەبێژی پنتاگۆن هەڕەشەی ئەوەشی كرد، وڵاتەكەی ئامادەیە هێزەكانی لە سوریا و عێراق بپارێزێت و وەڵامی هێرشەكان بدەنەوە. وتەكانی وتەبێژی پنتاگۆن لەكاتێكدایە لە چەند رۆژی ڕابردوودا لەعێراق و سوریا بەتایبەتیش لەعێراق چەندین هێرش بە فڕۆكەی بێ فرۆكەوان و مووشەك كراونەتە سەر ئەو بنكانەی پێشتر هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانانی تێدابوون

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار