ئەمریکا: كار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى سێماڵكا ده‌كه‌ین

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

جێگری نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروبارى سوریا رایگەیاند:" كار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى سێماڵكا ده‌كه‌ین".

جێگری نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروبارى سوریا لەمیانی کۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ڕۆژئاوای کوردستان ئامانجەکانی مانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکای لەناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)ی ئاشکراکردوە، جه‌ختیكردۆته‌وه‌، كار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى سێماڵكا ده‌كه‌ن.

بەگوێرەی ئاژانسی "نۆرس پرێس"، ماتیۆ پێرل بەبەرپرسانی ڕۆژئاوای کوردستانی ڕاگەیاندوە، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا لەپێناو درێژەدان بەجەنگی دژ به‌داعش‌و پشتیوانیکردنی ئاسایش‌و سەقامگیریی ناوچەکەو بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابورییەکان لەگەڵ ڕۆژئاوای کوردستان، لەناوچەکەدا دەمێننەوە.

هەر لەکۆبونەوەکەدا بەرپرسە ئەمریکیەکە جەختیکردۆتەوە کە کار لەسەر کاردنەوەی دەروازەی سنوریی سێماڵکا بەڕوی ڕۆژئاوای کوردستاندا دەکەنەوە کە ماوەیەکە پارتی دیموکراتی کوردستان تاکلایەنە دەروازەکەی دایخستوەو گوشارێکی ئابوریی گەورەو دۆخێکی مرۆیی سەختی لەسەر خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان دروستکردوە.

پێرڵ هەروەک داوای لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی کردوە بەرپرسیارێتیی دۆسیەی دەستگیرکراوانی داعش لەزیندانەکان‌و خێزانەکانیان لەکه‌مپەکانی هۆڵ‌و ڕۆژ لەئەستۆبگرن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار