وه‌زیرى کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى لێکۆڵینه‌ له‌ گیانله‌ده‌ستدانى زیندانیه‌ک ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی  لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگه‌یاند:" کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بریاری دا بە دروست کردنی لیژنەیەکی باڵا لە وەزارەت بۆ دەرخستنی راستی و دروستی ئەو روداوە.''

دوای ئەوەی دوێنێ شەو زیندانیەک لە گرتوخانەی چاکسازی گەورانی سلێمانی گیانی لەدەستدا ئەمڕۆ وەزیری کاروکاروباری کۆمەلایەتی حکومەتی هەرێم بریاری دا لیژنەیەکی باڵا لە وەزارەت پێک بھێنێت بۆ دەرخستنی راستیەکان.

ئەمڕۆ شەممە 8ی کانوونی دووەمی 2022، وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەووە، ''ئەمرۆ کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانی چاکسازی گەورانی سلێمانی کرد، ئامانج لەو سەردانە بۆ لەنزیکەوە ئاگادار بوون لەوکەیسەو چۆنێتی روداوەکە، دواتر بریاری دا بە دروست کردنی لیژنەیەکی باڵا لە وەزارەت بۆ دەرخستنی راستی و دروستی ئەو روداوە.''

ئەوەش خراوەتەڕوو، ''لە سەردانەکەی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ چاکسازی گەورانی سلێمانی ھۆڵەکانی سزادراوەکانی بەسەر کردەوە لە کێشەو گرفتەکانیانی کۆلیەوەو گوێ بیستی داواکاریەکانیان بووە.''

لەلایەکی دیکەوە لیژنەیەکی  سێ کەسی لە پەرلەمان بۆ لێکۆلینەوە لە ھۆکاری  گیان لەدەستدانی ئەو زیندانییە سەردانی چاکسازی گەورانی سلێمانیان کرد کەپێک ھاتبوون لە  گولستان سەعید ، بەدریە ئەسماعیل ، شادیە نەوزاد.''

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار