پارتی شاخەوان عەبدوڵا بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان كاندید دەکات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پارتی شاخەوان عەبدوڵڵا بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان كاندید دەکات.

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بڕیارە دەنگ لەسەر دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بدرێت، تاوەکو ئێستا محەممەد حەلبوسی وەکو بەربژێری سوننەکان بۆ سەرۆکی پەرلەمان دیاریکراوە، پارتیش شاخەوان عەبدوڵڵای بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمان دیاریکردووە.

شاخەوان عەبدوڵڵا لە خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراق ئەندامی پەرلەمان بووە، لە دوایین هەڵبژاردنیش لە 10-10-2021 توانیی زیاتر لە بازنەی یەکی کەرکووک دەنگی یەکەم بێت و 31 هەزار دەنگ بەدەستبهێنێت.

دوای ئەوەی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق داوای لە خولی نوێی پەرلەمان کرد رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 9.1.2022 کۆببێتەوە، بڕیارە خولی نوێی پەرلەمان لەو وادە یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ساز بکات، لە کاتێکدا تاوەکو ئێستا نە کورد و نە شیعە و نە سوننە بە ئاشکرا بەربژێرانی خۆیان بۆ پۆستەکانی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆکوەزیران دەستنیشان نەکردووە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار