زیندانێكی گەورە لەهەولێر دروست دەكرێت
وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی: بۆ ئەو سزادراوانەیە كە بەتۆمەتی تیرۆر و كوشتن گیراون

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، زیندانێكی گەورە لەهەولێر بۆ سزادراوانی تیرۆر و ئەوانەی بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ دەردەچێت دروست دەكرێت.
لەسەنتەری راهێنانی پیشەیی سلێمانی، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند:لەرێگەی هەشت سەنتەرەوە بەبەردەوامی خول بۆ گەنجان دەكەینەوە و فێری پیشەیان دەكەین.
وتیشی: ساڵی داهاتووش وەزارەتی دارایی 100 ملیۆن دیناری بۆ ئەو مەبەستە بۆ تەرخان كردووین. سەبارەت بە خۆكوشتنی سزادراوێك لەچاكسازی گەورانی سلێمانی وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەدا، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەڵگە و تاوان لێكۆڵینەوە دەكرێت و وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتیش لیژنەیەك پێكهێندراوە بۆ لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە و هەركات لێكۆڵینەوە تەواو بوو ئاشكرایدەكەین.