وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا لهههولێره و لهگهڵ نێچیرڤان بارزانى کۆبوهوه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا گەیشتە هەولێر و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
بڕیارە وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا لەدوای کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەردانی کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەی لە هەولێر بکات.
سەردانەکەی لامبێرت بۆ هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە کە تەنیا یەک مانگە وەکو وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا دەستبەکار بووە. لامبێرت سەر بە پارتی سۆشیال دیموکراتەکانە و پێشتریش لە کابینەکەی مێرکڵ چەند پۆستێکی دیکەی هەبووە، لە نێویاندا وەزیری کاروباری خێزان، کەسانی بەتەمەن و هەروەها ژنان و گەنجان.
هەر ئەمڕۆ یەکشەممە 09-01-2022 وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا لەگەڵ وەزیری بەرگریی عێراق کۆبووەوە. بەپێی وەزارەتی بەرگریی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندیی دووقۆڵیی هەردوو وڵات کراوە.
لە ماوەی دەستبەکاربوونیدا، ئەوە دووەمین سەردانی کریستین لامبرێتە بۆ دەرەوەی ئەڵمانیا، بەر لە سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، سەردانی لیتوانیای کردووە و هێزەکانی وڵاتەکەی بەسەرکردووەتەوە.
لە ساڵی 2014وە ئەڵمانیا رۆڵێکی سەرەکی لە شەڕی دژی داعشدا دەگێڕێت و هاوکاریی سەربازی پێشکێشی پێشمەرگە کردووە، هەروەها ژمارەیەک راوێژکاری سەربازیشی لە هەرێمی کوردستان هەن.
پەرلەمانی ئەڵمانیا لە 29-10-2020 بڕیار لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاوەکو کانوونی دووەمی 2022 دا، هەروەها ژمارەی سەربازەکانی لە 800 سەربازەوە بۆ 700 سەرباز لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کەمکردنەوە.
کۆی ژمارەی ئەو سەرباز و راوێژکارە ئەڵمانییانەی کە لە عێراق و هەرێمی کوردستان خەریکی راهێنانن دەگاتە 200 سەرباز و لەو ژمارەیە 150 کەسیان لە هەرێمی کوردستان جێگیربوون و لە راهێنانی پێشمەرگە بەردەوامن.

