بافڵ تاڵەبانی پیرۆزبایی لە سەرۆکی پەرلەمان ده‌کات
(1).jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بافڵ تاڵه‌بانی له به‌غداوه پیرۆزبایی له محه‌مه‌د حه‌لبووسی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.
بافڵ تاڵه‌بانی، كه‌له شه‌وی رابردووه‌وه له به‌غدایه ئه‌مشه‌و په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بۆ ویلایه‌تی دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد.
له په‌یاماكه‌دا بافڵ تاڵه‌بانی وتی: "بەبۆنەی ھەڵبژاردنەوەتان بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەدەستھێنانی متمانەی زۆرینەی پەرلەمانتاران، گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەم".
وتیشی: "ھیوادارم لەم ئەرکە نیشتمانیی و چارەنووسسازەدا بۆ قۆناغی ئەمڕۆی عێراق سەرکەوتووبن و لەسەر دەستی ئێوە و خەمخۆرانی عێراقی فیدڕاڵ، پەیوەندی باشتر لەنێوان دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن بنیادبنرێت، لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری گەل و وڵات و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و ریشەکێشکردنی گەندەڵی. کە ئەمە ئامانجێکی باڵایە و ئەبێت ھەموومان پێکەوە ھاوکاربین و لە پێناویدا خەبات بکەین".

