هۆشیار زێباری: دەبێت مەغرور نەبین

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی سەبارەت بە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق و رێككەوتنیان لەگەڵ ڕەوتی سەدر و سوننەكان دەڵێت:" هێشتا شتی دیكەش ماوە و دەبێت پابەند بین و مەغرور نەبین".

دوای ئەوەی كاندیدی پارتی بۆ جێگری سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرا و یەكێتیش ناڕەزایی خۆی لە پرۆسەكە نیشاندا، هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە دەڵێت شتی تریش ماوە.

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە بەغداوە بە میدیای پارتی ڕاگەیاند:" دوای دانیشتنی یەكەمی پەرلەمان شتی تریش ماوە، دەبێت هاوكار بین ئاگامان لە یەكتر بێت، پابەندبین و مەغرور نەبین و لەگەڵ لایەنە كوردستانییەكانیش هاوكار و هەماهەنگ بین".

سەبارەت بە ‌بوونی كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، هۆشیار زێباری ئەوەی روونكردەوە كە كاندیدیان نابێت و بۆ ئەو بابەتەش لەگەڵ لایەنەكان گفتوگۆ دەكەن.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار