سێ گەنجی كورد لەلایەن 30 توركەوە بریندار دەكرێن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا 30 گەنجی نەژادپەرستی تورك ھێرشیان كردە سەر سێ گەنجی كورد و یەكیكیان بە چەقۆ بریندار كرد.
ئاژانسی ھاوار نیوز بڵاویكردەوە لە بەردەم بینای زانكۆی ئەنقەرە نزیكەی 30 گەنجی تورك رێگەیان بە سێ گەنجی كورد گرتووە و ھێرشیان كردووەتە سەریان و یەكێك لە گەنجەكانیان بە چەقۆ بریندار كردووە.
هەروەها ئەوەی خستۆتەروو كە ھۆكاری ھێرشەكە رەگەزپەرستی بووە و پێشتریش یەكێك لەو گەنجە كوردانە لەلایەن ھاوڵاتیەكی توركەوە ھێرشی كراوەتەسەر.
ئەو گەنجە كوردانە كە ھێرشیان كراوەتە سەر تا ئێستا لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ناوچەكە راگیراون و ئەو كەسانەشی ھێرشیان كردووەتە سەریان بە پاساوی ئەوەی ھیچ شتێكی تر ڕوو نەدات بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ناوچەی ئەسات گواستراونەتەوە.

بابهتی پهیوهندیدار
