وەزیری سامانەسروشتییەكان: داوا لەبەغدا دەكەین نەوتی سپی دابین بكەن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم رایگەیاند:" دواكەوتنی دابەشكردنی نەوتی سپی لە دەستی ئەواندا نییە، چونكە خۆمان بەرهەمی ناهێنین، بەڵكو دەبێت بەغدا دابینی بكات".
كەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم لە كاتی سەردانیكردنی بۆ قەزای شێخان بە میدیای پارتی راگەیاند كە رێككەوتنیان لەگەڵ حكومەتی عێراق هەیە كە بە سێ قۆناغ 250 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بنێرێت و لە ئێستادا تەنها یەك قۆناغی گەیشتووە.
هەروەها كەمال ئەتروشی راشیگەیاند:" بەغدا پێویستە بەردەوام بن لە ناردنی نەوتەكە، ئەگەر دواشكەوێت پێیاندەڵێن چارەسەری بكەن".
پێش هاتنی وەرزی سەرما كەمال ئەتروشی وتی: "خۆم ماڵ بە ماڵ دەگەڕێم تا بزانم هەموو ماڵێك نەوتی وەرگرتووە".

بابهتی پهیوهندیدار
