حاكم رزگاربۆ هاوڵاتی: بیرۆكەم هەیە بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق خۆم كاندید بكەم

4 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
حاكم رزگار حەمە ئەمین، یەكێك لە دادوەرانی دادگایكردنی سەدام حوسێن بۆ هاوڵاتی ئاشكرای دەكات كە بیرۆكەی هەیە خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندید بكات.
حاكم رزگار حەمە ئەمین، دادوەری داگای پێداچونەوەی هەرێم لەلێدوانێككدا بەهاوڵاتی وت:" فكرەم هەیە خۆم بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كاندید بكەم".
ناوبراو لەبارەی پێشكەش كردنی سی ڤی خۆیەوە، وتیشی:" جارێ هێشتا سیڤیم پێشكەش نەكردووەن بزانن لە چەند رۆژی ئایندە فكرەكەم چی لێ دەكەم".
ئەمە لەكاتێكدایە كە یەكێتی نیشتمانی كوردستان بریاری ئەوەی داوە كە بەرهەم ساڵح بۆ خولێكی دیكە بكاتەوە كاندید بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار.

بابهتی پهیوهندیدار
