نوێنەری زەردەشتیەكان لەوەزارەتی ئەوقاف: لەحەوت ساڵدا 15 هەزار موسوڵمان بوونەتە زەردەشتی

ئاوات حوسامەدین: لەبەرئەوەی گیروگرفتی كۆمەڵایەتی دروست دەبێت هەندێكیان ئاشكرای ناكەن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نوێنەری زەردەشتییەكان لەوەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم ئەوە ئاشكرادەكات، لەماوەی حەوت ساڵدا واتا لەساڵی 2015 تائێستا 15 هەزار موسوڵمان وازیان لەئاینی ئیسلام هێناوەو بوونەتە زەردەشتی.

ئاوات حوسامەدین، نوێنەری زەردشتییەكان لەوەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لەلێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی رایگەیاند:" لەشاری دهۆك لە 2ی تەمموزی 2020 لقی رێكخراوی یەسنا-مان كردووەتەوە بۆ گەشەی فەلسەفەی زەردەشتی لەكوردستان ، واتە رێكخراوێكی رۆشنبیری زەردەشتییە بۆ بڵاوكردنەوەی هزری پێكەوەژیان و یەكتر قبوڵكردن لەنێوان هەموو پێكهاتەكانی كوردستان".

هەروەها وتیشی:"لەبەر هۆی ئەمنی نازانین ژمارەی زەردەشتیانی دهۆك چەندە، لەبەرئەوەی گیروگرفتی كۆمەڵایەتی و خێزانی دروستدەكات، هەر لەبەرئەمە خەڵك ئامادەنیە بەئاشكرا زەردەشتییەتی خۆی رابگەیەنێت، جگە لەوەش لەبەرئەوەی ئایینی زەردەشتی ئاینێكی تەبشیری نیەو بنەماكانی لەسەر ئاشتی و خۆشەویشتی و یەكتر قبوڵكردن و لێبوردەییە".

ئاوات حوسامەدین ئەوەشی خستەڕوو: " بەفۆرم لەساڵی 2015وە تائێستا 15 هەزار كەسی موسوڵمان وازیان لەئاینی ئیسلام هێناوەو بوونەتە زەردەشتی و سەردان دەكەن و بەشدارن لەچالاكییە ئاینییەكاندا". ئەم وتانەی ئاوات حسامەدین لەراپۆرتێكی ژمارە 1951 ی رۆژنامەی هاوڵاتیدا بڵاوبووەتەوە، سبەینێ تەواوی ڕاپۆرتەكە لەماڵپەڕی هاوڵاتی دادەنرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار