دوو هاوسەری رۆژهەڵاتی كوردستان لەرێگەی چوون بۆ ئەوروپا خنكان

"ویستوویانە بەناو رووبارێكی یۆنان دا بپەڕنەوە"

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوو كۆچبەری كورد كە هاوسەری یەكتربوون و خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانن، لەكاتی پەڕینەوە لەڕووبارێكی یۆنان خنكان. جەلیل رەوانگەردی تەمەن 34 ساڵان و سومەییە جامخانەی تەمەن 28 ساڵان كە هاوسەر بوون و خەڵكی شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستانن.

رۆژی پێنجشەممە لە رووباری سێرسی یۆنان خنكان. ئەو دوو كۆچبەرە و كەسێكی دیكە كە برای سومەییە بووە بە ناوی عەبدوڵڵا جامخانە و تەمەنی 15 ساڵ بووە، ویستوویانە بە پێ بەناو رووبارەكەدا بپەڕنەوە، بەڵام هەردوو هاوسەرەكە خنكاون و عەبدوڵڵا رزگاری بووە و لەلایەن پۆلیسی یۆنانەوە دەستبەسەر كراوە.

ئەو دوو هاوسەرە ساڵی رابردوو مەریوانیان جێهێشتووە و بەم دواییانە لە توركیاوە بەرەو یۆنان رۆیشتوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار