كەشناسی هەرێم: زۆرترین باران بارین لە24 كاتژمێری ڕابردوودا لە سلێمانی بووە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم رایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین بڕی بارانبارین لە چوارتا لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووە، بەبڕی 97 ملیمەتر، لە بەرامبەردا لە سەنتەری پارێزگای هەولێر كەمتر لە یەك ملیمەتر باران باریوە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزرانی هەرێمی كوردستان ئاماری بڕی بارانبارینی 24 كاتژمێری ڕابردووی لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە: زۆرترین بڕی بارانبارین لە چوارتا بووە لە سنوری پارێزگای سلێمانی، بە بڕی 97 ملیمەتر، لە سەنتەری پارێزگاكەش 44 پۆینت شەش ملیمەتر، لە ڕانیە 52 پۆینت چوار ملیمەتر، لە ماوەت 34 پۆینت هەشت ملیمەتر، لە پێنجوێن 58 پۆینت چوار ملیمەتر، لە بەرزنجە 61 ملیمەتر و لە قەرەداغ 70 ملیمەتر باران باریوە.

بەپێی ئاماری كەشناسی هەرێم، لە پارێزگای كەركوك لە سەنتەری پارێزگاكە سێ پۆینت پێنج ملیمەتر، لە كەلار یەك پۆینت چوار ملیمەتر، لە مەیدان حەوت ملیمەتر، لە خورماتوو دوو پۆینت پێنج ملیمەتر و لە كفری یەك ملیمەتر باران باریوە.

لە سەنتەری پارێزگای هەولێر كەمتر لە یەك ملیمەتر، لە سۆران چوار ملیمەتر، لە هیران 17 ملیمەتر، لە حاجی ئۆمەران 19 ملیمەتر، لە میڕگەسوور 31 پۆینت چوار ملیمەتر، لە بارزان 24 ملیمەتر باران باریوە. بەپێی ئامارەكەی كەشناسی هەرێم، لەدهۆك لە سەنتەری پارێزگاكە حەوت پۆینت یەك ملیمەتر، لە ئاكرێ سێ ملیمەتر، لە كانی ماسی 38 ملیمەتر، لە ئامێدی هەشت ملیمەتر، لە بجێل پێنج ملیمەتر، لە دینارتە چوار پۆینت سێ ملیمەتر، لە مانگیش 22 ملیمەتر و لە چەمانكێ نۆ ملیمەتر باران باریوە.

هەروەها سەبارەت بە پارێزگای هەڵەبجە كەشناسی هەرێم دەڵێت: لە سنوری ئەو پارێزگایە 32 پۆینت چوار ملیمەتر، لە تەوێڵە 26 ملیمەتر، لە خورماڵ 30 پۆینت شەش ملیمەتر، لە بیارە 12 پۆینت حەوت ملیمەتر و لە سیروان 28 پۆینت دوو ملیمەتر باران باریوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار