نوێنەری حکومەتی هەرێم بۆ هاوڵاتی: هەفتەی داهاتوو 200 ملیارەكە دەگاتە هەرێم

4 ساڵ لەمەوپێش



 

شاناز حه‌سه‌ن

نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند:" بۆ ناردنی 200 ملیار دیناری مانگی 12ی ساڵی رابردووی  مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، نووسراوێک دەرچووە". دەڵێت:" بەپێی هەموو پێشبینیەكان هەفتەی داهاتوو دەگاتە هەرێم".

ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی کانوونی دووەمی 2022، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لە لێدوانێکدا بە هاوڵاتی وت:" ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندیی ناردنی 200 ملیارەکەی هەرێمی کوردستانی داوە، ناردنی پارەکە لە ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، كۆتایی هەفتەی ڕابردوو نووسراوی پێ کراوە، بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە نووسراو دەنێردرێ بۆ وەزارەتی دارایی عێراق، بۆ ناردنی تەمویلی 200 ملیارەکە".

 سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ئاشکرای کرد: "ڕێکارەکان لەنێوان وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی تەواوبێت پارەکە دەخرێته سەر ئەژماری بانکی هەرێمی کوردستان".

فارس عیسا وتیشی: "نووسراوەکەی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران گەیشتە وەزارەتی دارایی، ئەگەر ڕێکارەکان تەواو بکرێن، لەم هەفتەیەدا تەمویلی پارەکە بۆ لقی هەولێری بانکی ناوەندی دەنێردرێت و پارەکە ڕادەستی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەکرێ".

مانگی رابردوو لە ڕۆژی 20ی12ی2021  تەمویلی 200 ملیار دینارەکەی مانگی 11 درایه وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، لە كاتێكدا حکومەتى هەرێم تا ئێستا مووچەى تەواوى وەزارەت و دامەزراوەکانى دیکەى مانگی ١٢ی ساڵى رابردووی دابەش نەکردوە بەبیانووى دواکەوتنى ٢٠٠ ملیارەکەى بەغداوە.

به‌پێی رێككه‌وتنێك، كه‌ له نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراقدا كراوه‌، به‌غدا مانگانه‌ 200 ملیار دینار وه‌ك "سولفه‌یه‌ك" بۆ به‌شی هه‌رێمى كوردستان ده‌نێرێت و له‌گه‌ڵ داهاتی ناوخۆدا، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی پێ دابین و دابه‌ش ده‌كرێ.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار