عەلی حەمە ساڵح: بەرزترین دەسەڵات لە دۆسیەی نەوتدا ئەنجومەنی ھەرێمی نەوت گازە

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

 سەرۆكی لیژنەی سامانە سروشتیەكانی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند:" بەرزترین دەسەڵات لە دۆسیەی نەوتدا ئەنجومەنی ھەرێمی نەوت گازە، یەکێتی و گۆڕان زۆرینەن".

ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی کانوونی دووەمی 2022، عەلی حەمەساڵح  سەرۆكی لیژنەی سامانە سروشتیەكانی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند:"بەرزترین دەسەڵات لە دۆسیەی نەوتدا ئەنجومەنی ھەرێمی نەوت گازە، یەکێتی و گۆڕان زۆرینەن و لە (٥) ئەندام (٣) ئەندامیان ھەیە، بەڵام ھیچ ڕۆڵێکیان نیەو ڕازیشن".

بەوتەی عەلی حەمەساڵح "لەم کابینەیەدا ئەم ئەنجومەنە تەنانەت یەک کۆبونەوەشی نەکردوە! کۆی پرۆسەکە سەرۆکی حکومەت خۆی بەڕێوەی دەبات! یەکێتی و گۆڕان ھیچ ناڕەزایەکی جدیان پیشان نەداوە لە سڕکردنی دەسەڵاتیان .. بەبێدەنگی لە دۆسیەی نەوت دڕوانن و سەرۆکی حکومەت چی بوێت ھەر ئەوە دەڕوات".

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەى بەوەشکردوە:" جگە لەو بەنزینەی لە بەغدا دێت، حکومەتی ھەرێم ڕۆژانە ٩٥٠ ھەزار لیتر بەنزینی ھەیەو لیترێکی نادرێتە سلێمانی و ھەمووی بۆ سێ کۆمپانیای ھەولێرەو لەوێوە دەفرۆشرێتەوە لە بازاڕ؛ زۆرینەکەی ئەنجومەنی ھەرێمی بێدەنگن! ڕەنگە ھەر نەشزانن.

هەروەها عەلی حەمە ساڵح دەشڵێت:" بۆ پارەی لوبنان و زۆری کرێی بۆری و کۆمپانیاکانیش ھەر بێدەنگن! چەندیش پارەی نەوت بگەڕێتەوە ھەر ڕازین، ئێستاش لە بەرمیلێک نەوت ٢٧ دۆلار دەمێنێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی ھەر بێدەنگن".

بەپێی یاسای نەوت و گازی ھەرێمی کوردستان ژمارە(٢٨) ساڵی ٢٠٠٧، بەرزترین دەسەڵاتی یاسایی لە دۆسیەی نەوتدا، ئەنجومەنی ھەرێمیە بۆ کاروباری نەوت و گاز، ئەم ئەنجومەنە، لە سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری سامانە سروشتیەکان و دارایی و کاروباری ئابوری و پلاندانان پێکدێت

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار