نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە نوری مالیکی دەکات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی نووری مالیکی وەکو سەرۆکی حزبی دەعوەی ئیسلامی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە مالیکی دەکات.

لە پەیامێکی پیرۆزباییدا بۆ نووری مالیکی، ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "له‌م بۆنه‌يه‌دا دووباره‌ جه‌خت له‌ هاريكارى و تێگه‌يشتنى هاوبه‌شى نێوان هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى عێراق ده‌كه‌ينه‌وه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختييه‌كان و چاره‌سه‌رى كێشه‌كان له‌پێناو ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتردا بۆ وڵات".

دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ نووری مالیکی:

به‌ڕێز نوورى ئه‌لمالكى

ئه‌ميندارى گشتيى حزبى ده‌عوه‌ى ئيسلامى

سڵاو و ڕێز..

به‌ گه‌رمى پيرۆزباييى سه‌ركه‌وتنى هه‌ژده‌هه‌مين كۆنگره‌ى حزبى ده‌عوه‌ى ئيسلامى له‌ به‌ڕێزتان و ته‌واوى سه‌ركردايه‌تى و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى حزب ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌وامتان بۆ ده‌خوازم.

له‌م بۆنه‌يه‌دا دووباره‌ جه‌خت له‌ هاريكارى و تێگه‌يشتنى هاوبه‌شى نێوان هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى عێراق ده‌كه‌ينه‌وه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختييه‌كان و چاره‌سه‌رى كێشه‌كان له‌پێناو ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتردا بۆ وڵات.

هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار