جێگرەوەكەی قاسم سولەیمانی چووەتە نەجەف و لەگەڵ شیعەكان كۆبووەتەوە

ئیسماعیل قائانی سەردانی گۆڕستانی وادی سەلامی لە نەجەف كردووە

4 ساڵ لەمەوپێش




هاوڵاتی

فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران سەردانی نەجەفی كردووە و لەگەڵ سەركردە شیعەكان كۆبووەتەوە.

میدیای حەشدی شەعبی بڵاویكردەوە: ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، لە نەجەف لەگەڵ سەركردەكانی شیعە كۆبووەتەوە، دواتر سەردانی گۆڕی ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی دەستەی حەشدی شەعبی و چەند مەزارگەیەكی دیكەی ناو گۆڕستانی وادی سەلامی كردووە.

وەك میدیاكان ئاماژەیان پێداوە، قائانی دوای سەردانی بۆ مەزارگەی ئیمام حوسێن لە كەربەلاوە بەرەو ئێران گەڕاوەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار